پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان واده‌ی به‌ڕێوه چوونی دوا یاری خولی لاوانی یانه‌كانی كوردستانی ئاشكرا كرد .
له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمهلاَیهتی فه‌یس بووك ، به وێنه و پۆستێك یه‌كێتی ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه له كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رواری 13 ی ئه‌یلولی 2023 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی زانكۆ ، یاری كۆتایی خولی لاوانی یانه‌كانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2023 له نێوان لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و سیروانی نوێ به‌ڕێوه ده‌بات ، ئه‌مه‌و دوایی بردنه‌وه‌ی لاوانی پێشمه‌رگه له هه‌ندێن به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه و سیروانی نوێ له شۆڕیجه هه‌ردوو تیم له شاری سلێمانی توانیان بگه‌نه یای كۆتایی خولی كوردستان كه بۆ دووه‌م وه‌رزی له‌سه‌ر یه‌كه پێشمه‌رگه‌كان ده‌گه‌ن به‌و یارییه .