پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوایی كۆتاهاتنی یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی كوردستان ، لیژنه‌ی پێشبڕكێكان ناوی یانه‌كانی گه‌یشتووی به قۆناغی دووه‌م ڕاگه‌یاند كه له هه‌شت یانه پێك دێن .
ئه‌مه‌و دوایی به‌شداری 22 یانه له‌و خوله‌دا كه دابه‌شی سه‌ر چوار كۆمه‌ڵه كرابوون ، له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی هه‌ندرێن و پێرس سه‌ركه‌وتن و هه‌رچی له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م بوو زاخۆ و هه‌ولێر توانییان بگه‌نه یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌م .
له كۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌م تازه‌پێگه‌یشتوانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بێ شكست و به چوار سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له دوای یه‌ك و كۆكردنه‌وه‌ی 12 خاڵ به پله‌ی یه‌كه‌م گه‌یشته قۆناغی هه‌شتی یانه‌كان و هه‌روه‌ك شۆڕیجه دووه‌م تیمی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه بوو .
له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌میش خاكی كه‌ركوك و ده‌ربه‌ندیخان په‌ڕینه‌وه قۆناغی داهاتوو .
پاش گه‌یشتنی ئه‌و هه‌شت یانه‌یه به یارییه‌كانی قۆناغی داهاتوو كه هه‌شت تیم تێیدا به‌شداره ، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان واده‌ی ده‌ست پێكی یارییه‌كانی ڕاگه‌یانده‌وه و بڕیاری دا له ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رواری 17 ی ئه‌یلولی 2023 یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌م ده‌ست پێبكات .