پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
ڕۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری 25 ی ئه‌یلولی 2023 ده‌ستپێكی یارییه‌كانی خولی باله‌ی كچانی پێشكه‌وتوانی یانه‌كانی عێراق بوو .
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق به هاوكاری لقی هه‌ولێری یه‌كێتییه‌كه‌ی له نێو هۆڵی یانه‌ی ئه‌كاد خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی عێراقی به‌به‌شداری 11 یانه ده‌ست پێكرد .
له خوله‌كه‌دا ، تیپی باله‌ی كچانی یانه‌كانی ( سلێمانی ، ده‌ربه‌ندیخان ، ئافرۆده‌یت ، ئه‌مانه به‌غداد ، ئافره‌تانی هه‌ولێر ، به‌سره ، قه‌ره‌قوش ، ته‌ق ته‌ق ، ئه‌كاد ، ئه‌رمه‌نی و سه‌نحاریب ) به‌شدارن و هه‌روه‌ك له یه‌كه‌م ڕۆژی یارییه‌كان پێنج یاری به‌ڕێوه چوون و ئه‌نجامه‌كانی به‌م شێوه‌یه بوون .
ئافرۆده‌یت × ئه‌مانه به‌غداد 3 - 0
ئافره‌تان هه‌ولێر × به‌سره 3 - 0
قه‌ره‌قوش × ته‌ق ته‌ق 3 - 0
سلێمانی × ده‌ربه‌ندیخان 3 - 0
ئه‌كاد × ئه‌رمه‌نی 3 - 0
سه‌نحاریب - چاوه‌ڕوان بوو .
ئه‌مه‌و بڕیاره یارییه‌كانی خوله‌كه به‌رده‌وام بێت و له ڕۆژی سێ شه‌ممه 26 ی ئه‌یلولی 2023 پێنج یاری دیكه ئه‌نجام ده‌درێت و خشته‌ی یارییه‌كانی به‌م شێوه ده‌بێت .
ئافره‌تانی هه‌ولێر × ته‌ق ته‌ق
ئه‌مانه به‌غداد × به‌صره
قه‌ره‌قوش × ئافرۆده‌یت
ئه‌رمه‌نی × ده‌ربه‌ندیخان
ئه‌كاد عه‌نكاوه × سه‌نحاریب
سلێمانی چاوه‌ڕوانه