پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و ته‌واوی ئه‌ندامانی ، كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری یانه‌كانی به‌شداری خولی نایابی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام دا .
كۆبونه‌وه‌كه له نێو هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌رزش له شاری هه‌ولێر سازدرا و تێیداو دوایی ڕاگۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری یانه‌كان و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به كۆی ده‌نگی یانه‌كان ، یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان بڕیاری دا یارییه‌كانی خولی نایاب بۆ 1 ی مانگی 11 ی 2023 دوابخات .
ئه‌مه‌و یه‌كێتیه‌كه كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی نوێنی سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه چوونی خوله‌كه پێشكه‌ش به یانه‌كان كردوو هه‌روه‌ك بڕیار درا خشته‌ی یارییه‌كان له ڕۆژانی داهاتوو ئاشكرا بكرێن .