لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان کۆبۆوە و بڕیارو راسپاردەی نوێ دەرکرا



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ڕۆژی‌ پێنجشەم 19ی ئۆکتۆبەری 2023، بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگرانی سەرۆک و ئەمینداری گشتی و دارایی و ئەندامان لە مەکتەبی تەنفیزی، کۆبوونەوەی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان لەسەر دۆخی وەرزشی هەرێمی کوردستان و کارو چالاکی یەکێتییە وەرزشییەکان و پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا بەرێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بریار و راسپاردانە دەرکران:

1 ـ ئامادەکردنی کۆمەڵێک سەرنج و تێبینی لەسەر راپۆرتی نوێنەرایەتییەکانی شارەکانی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان، بۆ دەوڵەمەندکردنی راسپاردەکانی کۆتا کۆبوونەوەی بەرێز جێگری سەرۆک لە پارێزگای سلێمانی  لەگەڵ سەرجەم نوێنەرایەتی شارەکانی هەرێم.

2ـ ئامادەکردنی پڕۆژەیەکی گشتگیری سەبارەت بەکارو چالاکییەکانی لێژنەی ئۆلۆمپی، بەڕەچاوکردنی سەرجەم رێکارو یاسا نێودەوڵەتییەکان.

3ـ ڕاسپاردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان بەمەبەستی داواکردن بۆ دیداری مەکتەبی تەنفیزی لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران.

4ـ سەردانی کردنی شاندی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان بۆ شاری بەغدا بەمەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەرزشی عێراق.

5ـ پێشکەش کردنی پاڵپشتی دارایی بۆ چالاکی سەرجەم یەکێتییە ناوەندییە وەرزشییەکانی کوردستان، بەپێی پێویست پاش ڵێکۆڵینەوە و وردی بینی کردن  لە جۆری چالاکییەکان.

6ـ سەردانی شاندی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان بۆ لای پارێزگارەکانی هەرێم بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی وەرزشی پارێزگاکان و چەند پرسێکی دیکە.

راگەیاندنی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان


PM:03:54:19/10/2023




ئه‌م بابه‌ته 468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌