یه‌كه‌م هه‌نگاوی‌ ئاماده‌كارییه‌كان ده‌ستی‌ پێكردوو جامی‌ سوپه‌ر له‌ كه‌ناڵی‌ عێراقیه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ باله‌ی‌ عێراق به‌ گرنگییه‌وه‌ له‌ چالاكیییه‌كانی‌ ده‌ڕوانێت و له‌ ڕێگه‌ی‌ كه‌ناڵه‌ فه‌رمییه‌كان ده‌یه‌وێت وه‌رزشی‌ عێراق و به‌ره‌و پێشچوونی‌ یارییه‌كه‌یان له‌سه‌ر ئاستی‌ ولاَت پیشانی‌ جیهان بدات .

ئه‌مه‌و به‌مه‌به‌ستی‌ ئاماده‌كاری‌ بۆ ڕوماڵێكی‌ شایسته‌ به‌ جامی‌ سوپه‌ری‌ باله‌ی‌ عێراق كه‌ له‌ نێوان یانه‌ی‌ غازی‌ به‌سره‌و پێشمه‌رگه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت ، د ، حه‌بیب عه‌لی‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ باله‌ی‌ عێراق كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ گرنگی‌ له‌گه‌ڵ حیدر شكور به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كه‌ناڵی‌ عێراقیه‌ و عماد ڕكابی‌ لێپرسروای‌ په‌یامنێرانی‌ كه‌ناڵه‌كه‌ ئه‌نجام دا ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ یارییه‌كه‌ به‌ شێوازی‌ ڕاسته‌وخۆ هه‌روه‌ك له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا باس له‌ به‌ڕێوه‌ چوونی‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ نایاب كراو دووپات كرایه‌وه‌ كه‌ گرنگه‌ كه‌ناڵی‌ عێراقیه‌ وه‌ك چۆن له‌ ڕابردوودا گرنگی‌ به‌ ڕوماڵی‌ یارییه‌كان داوه‌ له‌م وه‌رزشدا دووباره‌ به‌و گرنگیه‌وه‌ له‌ خوله‌كه‌ بڕوانێت .

جێگه‌ی‌ وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ بڕیاره‌ یاری‌ جامی‌ سوپه‌ری‌ باله‌ی‌ عێراق له‌ ڕۆژی‌ دوو شه‌ممه‌ی‌ داهاتوو ڕێكه‌وتی‌ 6 ی‌ 11 ی‌ 2023 و له‌ نێو هۆڵی‌ شه‌عبی‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ له‌ شاری‌ به‌غداد به‌ڕێوه‌ بچێت .


PM:07:32:30/10/2023




ئه‌م بابه‌ته 1808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌