پێشمهرگه سپۆرت - زاگرۆس نانەكەلی
یەكێتی ناوەندی شەتڕەنجی كوردستان دوای دوو رۆژ بەردەوامی لە پاڵەوانیەتی شەتڕەنجی تەمەنەكانی كوردستان لەرێكەوتی 9/11 تا 11/11/2023 لەشاری دهۆك بەرێوەچوو،یاریزانانی شەتڕەنجی هەولێر باڵادەستی خۆیان لەم پاڵەوانیەتییە راگەیاند.
سەبارەت بەكۆی دوو رۆژی پاڵەوانیەتییەكە و لە لێدوانێكی تایبەت ئازاد دیبەگەیی سەرۆكی یەكێتی شەترەنج لقی هەولێر راگەیاند و گوتی : بەگشتی پاڵەوانیەتییەكە زۆر سەركەتوو وگرنگ بوو،هەر سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان شەتڕەنجزانی گرنگ بەدەست هێناوە وجگە لەئەنجامەكە وئەمەش جێگای دڵخۆشی هەموومانە وسەركەوتنی وەرزشی كوردییە بەگشتی وئەمەش هەوێنێكی گرنگە بۆ دانان و لەدایكبوونی یاریزانی خونچە گوڵ بۆ شەتڕەنجی كوردی.
هەروەها ئازاد دیبەگەی گوتی : لەم پاڵەوانیەتییە یاریزانانی شاری هەولێر كۆنتڕۆڵی ئەنجامەكانی پاڵەوانیەتی تەمەنەكانی كوردستانیان كرد كە یەكێتی ناوەندی كوردستان ئەنجامیدا لە پارێزگای دهۆك رێكەتی 9/11 تا /11/11/ 2023كە تێدا 60 یاریزان لە تەمەنەكانی ژێر( 6, 8, 10, 12, 14, 16, 18, 20) بەشدارییان تێداكردبوو وەك نوێنەری پارێزگەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك، دوای ڕكابەرییەكی بەهێز یاریزانانی شاری هەولێر 12 پلەی یەكەم و 10 پلەی دووەمیان بەدەستهێنا و بوونە یەكەمی هەرێمی كوردستان"لە كۆتایدا خەڵات بەسەر یاریزانانی سەركەوتوو دابەشكراو و جامی پلەی یەكەم درایە یەكێتی شەترەنج لقی هەولێر.
ئەنجامی یاریزانانی شاری هەولێر لە پاڵەوانیەتی تەمەنەكانی ژێر 20 ساڵ بۆ كوڕان و كچان بەم شێوەیەی خوارەوەبوو:-
ژێر 20 ساڵ
كچان: پەری پشتیوان پلەی یەكەم
گەڵا محەمەد پلەی دووەم
ژێر 18 ساڵ
كوڕان: پۆڵا ازاد پلەی یەكەم
كچان: رۆز سەمیر پلەی یەكەم
ژێر 16 ساڵ
كچان: پەروا پشتیوان پلەی یەكەم
كوڕان: ئوسەید خۆزان پلەی دووەم
ژێر 14 ساڵ
كوڕان: دانیار نەسرەو پلەی یەكەم
پەیوەند مەحمود پلەی دووەم
كچان: بەهرە سەمیر پلەی یەكەم
رۆژخان عەبدولرحمان پلەی دووەم
ژێر 12 ساڵ
كوڕان:لاوین محەمەد پلەی یەكەم
پێشەوا پشتیوان پلەی دووەم
كچان: لارا سەمیر پلەی یەكەم
ژەنین نەسرەو پلەی دووەم
ژێر 10 ساڵ
كوڕان: دەوەن نەسرەو پلەی یەكەم
كچان: سەلار سەمیر پلەی یەكەم
لیا ئیبراهیم پلەی دووەم
ژێر 8 ساڵ
كوڕان: لاس ئیبراهیم پلەی دووەم
كچان: شاریا سەمیر پلەی یەكەم
سۆلین سۆران پلەی دووەم
ژێر 6 ساڵ
كوڕان: چیا سەمیر پلەی یەكەم