پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
پاش ئه‌وه‌ی به وۆرك شۆپێك گرنگی یاری شه‌تڕه‌نج بۆ به‌رپرسانی حكومی له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕونكرایهوه ، دواجار په‌رتوكی فێربوونی ئه‌و یارییه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هاوكاری یانه‌ی شه‌تڕه‌نجی خانزاد به چاپ گه‌یه‌ندرا .
سه‌باره‌ت به چاپكردنی ئه‌و په‌رتوكه و گرنگی خوێندنی به شێوه‌ی ئه‌كادیمی له قوتابخانه‌كان ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ئه‌ندام له یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق و ڕاوێژكاری سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق بۆ كار‌و باری هونه‌ر ی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، یاری شه‌تڕه‌نج واته بیركردنه‌وه و شیكاری بۆ بیرمه‌ندان ، هه‌ربۆیه گرنگه ئه‌م یارییه به شێوه‌ی زانستی له قوتابخانه‌كان بخوێندرێت تا خوێندكار و قوتابی پشت به خۆیان له ته‌واوی وانه‌كان ببه‌ستن به‌و پێگه‌یه‌ی یاری شه‌تڕه‌نج یارییه‌كی تاكه و یاریزان ده‌بێت پشت به خود ببه‌ستێت .
ئه‌سعه‌د ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه له چاره‌كی یه‌كه‌می مانگی 10 ی 2023 له شاری هه‌ولێر و له هۆڵی هۆتێل ڤان ڕۆیاڵ وۆرك شۆپێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به ئاماده‌بوونی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی و به‌ڕێوه به‌ره گشتییه‌كان ڕێك خراوه و ڕاپۆرت و زانیاری ورد بۆ ئاماده‌بوان ڕونكراوهتهوه تا به گرنگییه‌وه له یاری شه‌تڕه‌نج و فێربوونی به شێوه‌ی زانستی بۆ خوێندكاران و قوتابیان بڕوانن و هه‌ربۆیه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شه‌تڕه‌نجی خانزاد له شاری هه‌ولێر په‌رتوكی تایبه‌ت به یارییه‌كه به ناوی ( شه‌تڕه‌نجی قوتابیان ) چاپكراوه و له ساڵی خوێندنی 2024 بۆ 2025 و له پۆله‌كانی 7 تا 9 ی بنه‌ڕه‌تی خوێندنگه‌كان ده‌خوێندرێت هه‌ربۆ گرنگی دانی زیاتری ئه‌و بابه‌ته‌ش وانه‌ی تایبه‌ت بۆ مامۆستایانی وه‌رزش ڕێك ده‌خرێت و هه‌نگاوی یه‌كه‌م له‌وانه‌وه ده‌ست پێده‌كات .