پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق خشته‌ی مه‌شقی كۆتا ئاماده‌كاری تیمه‌كانی به‌شداری قۆناغی دووه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراقی ئاشكرا كرد كه یارییه‌كانی له هه‌ردوو هۆڵه‌كانی پێشمه‌رگه و سلێمانی به‌ڕێوه ده‌چێت .
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ، لیژنه‌ی ناوبراو خشته‌ی كۆتا مه‌شقی ئاماده‌كاری تیمه‌كانی به نوسراو پێشكه‌ش به سه‌رپه‌رشتیاری تیمه‌كان كرد كه به‌م شێوه‌یه یه .
ڕۆژی شه‌ممه 27 ی 1 ی 2024
مه‌شقه‌كانی تیمه‌كان له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی سلێمانی
كاتژمێر 1:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ - یانه‌ی هه‌ولێر
كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ - یانه‌ی صمود
كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ - یانه‌ی غاز جنوب
كاتژمێر 4:00 ی ئێواره یانه‌ی نینوی
مه‌شقه‌كانی تیمه‌كان له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه
كاتژمێر 1:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ - یانه‌ی مه‌صافی شیمال
كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ - یانه‌ی به‌حری
كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ - یانه‌ی حه‌بانیه
كاتژمێر 4:00 ی ئێواره - یانه‌ی پێشمه‌رگه
جێگه‌ی باسه بڕیاره یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق له ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو ڕێكه‌وتی 28 ی 1 / 2024 ده‌ست پێبكات و خشته‌ی یارییه‌كانی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت .