پێشمهرگه سپۆرت - زاگرۆس نانەكەلی
دوای هەماهەنگی پێش مانگی رەمەزانی پێرۆز،رێكخروای میتان بۆ پەرەپێدانی میدیای وەرزشی وبەهاوكاری دەزگای خێرخوازی حاجی یەحیا،بڕە هاوكارییەكی باشی مادی و لەگەڵ ئازووقە بۆ (32) وەرزشوانی دێرین شاری هەولێر دابینكرد.
ئەوانەی كە ئەم بەشە خۆراك وهاوكارییە مادییانە گرتیانەوە،وەرزشوانی دێرینی شاری هەولێر بوون،كە ئەوانەی نەخۆش وپەكەتوو ویاخود كرێچی بوون،هەروەها ئەو وەرزشوانە دێرینەكانیشی گرتۆتەوە كە ماڵئاواییان كردووە،خێزانی یان منداڵەكانی پێشكەشیانكرا،جگە لەمانەش چەند هاندەرێكی وەرزشی دێرین و رۆژنامەنووسێكی دێرینیشی گرتەوە.
بۆیە بەر لەوەی رێكخروای میتان بۆ پەرەپێدانی میدیای وەرزشی بەم كارە خێرخوازییە هەڵسێ،مەرجی ئەوەمان هەبوو كە هیچ كەسێك لەدەزگاكانی راگەیاندن بەهەر چواربەشەكەی وسۆشیال میدیا نیشان نەدرێت،لەبەر هەست وشكۆی ئەم بەرێزانە كە ساڵانێكە خزمەتی نیشتمان و وەرزشیان كردووە،جێگای ئاماژەكردنە بەرێزان نیهاد قۆجە ومحسین ئەیداس هاوكار وپاڵپشتی ئەم پرۆژە خێرخوازییە بوون.