11 تیم به‌شداره‌ - كۆبونه‌وه‌ی‌ هونه‌ری‌ خولی‌ باله‌ی‌ لاوانی‌ كچانی‌ یانه‌كانی‌ عێراق له‌ شارۆچكه‌ی‌ ده‌ربه‌ندیخان به‌ڕێوه‌ چوو


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ نێو باره‌گه‌ی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ ده‌ربه‌ندیخان و كاتژمێر 5:00 ی‌ ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ 9 ی‌ ئابی‌ 2024 و به‌به‌شداری‌ نوێنه‌ری‌ یانزه‌ یانه‌ی‌ كوردستان و پارێزگه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ عێراق كۆبونه‌وه‌ی‌ هونه‌ری‌ بۆ به‌ڕێوه‌ چوونی‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ باله‌ی‌ لاوانی‌ كچانی‌ یانه‌كانی‌ عێراق به‌ڕێوه‌ چوو .

له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا بڕیار درا تیمه‌ به‌شداره‌كان به‌سه‌ر سێ‌ گروپ دابه‌ش بكرێت و له‌ گروپی‌ یه‌كه‌م كچانی‌ یانه‌كانی‌ ( ته‌ق ته‌ق ، سیروانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ، ئه‌رمه‌نی‌ و ئیتیحاد به‌غداد ) یاری‌ ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ك گروپی‌ دووه‌م پێك دێن له‌ یانه‌كانی‌ ( ئافرۆده‌یت ، قه‌ره‌قوش ، غاز شیمال و خاڵس ) و گروپی‌ سێهه‌می‌ تیمه‌ به‌شداره‌كانیش بریتی‌ ده‌بن له‌ ( ده‌ربه‌ندیخان ، شۆڕیجه‌ و ئه‌كاد هه‌ولێر ) .

پاشان و دوایی‌ ئه‌نجام دانی‌ تیروپشكی‌ یارییه‌كان جه‌وله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ یارییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت .

ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ 10 ی‌ ئابی‌ 2024 - هۆڵ / ده‌ربه‌ندیخان 

كاتژمێَر 11:00 ی‌ سه‌ر له‌ به‌یانی‌ - ته‌ق ته‌ق × ئیتیحاد به‌غداد 

كاتژمێر 1:00 ی‌ پاش نیوه‌ڕۆ   ئافرۆده‌یت × خاڵس 

كاتژمێر 4:00 ی‌ ئێواره‌ - ده‌ربه‌ندیخان × ئه‌كاد 

كاتژمێر 7:00 ی‌ ئێواره‌  - سیروانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ × ئه‌رمه‌نی‌ 

كاتژمێر 9:00 ی‌ شه‌و - قه‌ره‌قوش × غاز شیمال 



PM:10:10:09/08/2024




ئه‌م بابه‌ته 1092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌