واده‌ی‌ خولی‌ نایابی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ عێراق بۆ وه‌رزی‌ 2024 - 2025 دیاری‌ كرا


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

لیژنه‌ی‌ پێشبڕكێكان له‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ تۆپی‌ پێی‌ عێراق واده‌ی‌ ده‌ست پێكی‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ نایابی‌ یانه‌كانی‌ عێراقی‌ ئاشكرا كردوو بڕیاری‌ دا له‌ به‌رواری‌ 11 ی‌ 10 ی‌ 2024 یارییه‌كانی‌ ئه‌و خوله‌ ده‌ست پێبكات .

ئه‌مه‌و لیژنه‌ی‌ ناوبراو بڕیاری‌ داوه‌ یارییه‌كانی‌ خوله‌كه‌ له‌ واده‌ی‌ ده‌ست پێكی‌ تا پێش 20 ی‌ حوزه‌یرانی‌ 2025 یارییه‌كانی‌ به‌ كۆتا بێن كه‌ 20 یانه‌ تێیدا ڕكابه‌ری‌ ده‌كه‌ن و به‌ یه‌ك كۆمه‌ڵه‌ یاریه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، هه‌روه‌ك لیژنه‌كه‌ جه‌ختی‌ له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌و بڕیارانه‌ی‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ هونه‌ری‌ دراون وه‌ك خۆی‌ جێبه‌جێ‌ ده‌كرێن .

جێگه‌ی‌ وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ هونه‌رییه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ تۆپی‌ پێی‌ عێراق كه‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتییه‌كه‌ ئاماده‌ی‌ بوو بڕیار دراوه‌ بۆ هه‌ر تیمێك 25 یاریزان تۆمار ده‌كرێت و پێنج یاریزانی‌ سه‌ربه‌ستیش له‌ ته‌مه‌نه‌كانی‌ خوار 21 ، 19 و 17 ساڵ ده‌توانن یاری‌ بكه‌ن  ئه‌مه‌و جیاواز له‌ وه‌رزه‌كانی‌ ڕابردوو چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ خولی‌ ئه‌مساڵدا سستمی‌ ته‌كنیكی‌ ڤار له‌ یارییه‌كان وه‌ك یاریده‌ده‌ری‌ ناوبژیوان كاری‌ له‌سه‌ر بكرێت .



PM:08:23:23/08/2024




ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌