پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له په‌ڕاوێزی به‌ڕێوه چوونی یارییه‌كانی خولی نایابی باله‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق ، یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق خولێكی تایبه‌ت به ڕاهێنه‌ران ڕێك ده‌خات كه ماوه‌ی سێ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت .
لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و خوله له یه‌كێتی ناوبراو ڕایگه‌یاند كه له به‌رواری 9 بۆ 12 ی ئه‌یلول و له په‌ڕاوێزی خولی نایابی باله‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق و به وانه‌بێژی ( جه‌واد مهرگانی ئێرانی و د ، عه‌لی ته‌ها و ئه‌رده‌لاَن فایه‌ق ) وانه‌كانی ئه‌و خوله له شاری سلێمانی به‌ڕێوه ده‌چێت .
ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه كه ڕاهێنه‌رانی خوله‌كانی پله یه‌ك و نایاب ده‌توانن به‌شداری بكه‌ن و سود له وانه تیۆری و پراكتیكێكانی ببینن كه ڕۆژانه و له كاته‌كانی 9 ی سه‌ر له به‌یانیان تا 12 ی نیوه‌ڕوان و 6 تا 9 ی شه‌وان ڕاهێنه‌ران له وانه‌كان به‌شداری ده‌كه‌ن و سودمه‌ند ده‌بن .