پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له نێو هۆڵی هۆتێل ئه‌ربیل له شاری سلێمانی و به‌به‌شداری نوێنه‌ری یانه‌كانی ( ئه‌كاد ، ئافرۆده‌یت ، ته‌ق ته‌ق ، ده‌ربه‌ندیخان ، قه‌ره‌قوش ، ئه‌مانات به‌غداد ، غازی باكور ، به‌سڕه ، بابل ، سیروان ، شۆڕیجه و شه‌هید ئه‌ركان ) كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری بۆ به‌ڕێوه چوونی یارییه‌كانی خولی نایابی باله‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام ده‌درێت .
سه‌باره‌ت به‌و پرسه پێشمه‌رگه سپۆرت په‌یوه‌ندی به ڕێبوار نوری جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق كردوو ئه‌و له ولاَه‌مدا ووتی ئه‌م خوله یه‌كێك ده‌بێت له خوله به‌هێزه‌كان و یانه‌كان ئاماده‌كاری زۆر باشیان كردووه تا ببنه پاڵه‌وان و وه ئێمه‌ش وه‌ك یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق بڕیارمان داوه كه هه‌ڵبژارده‌ی كچانی عێراق بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی باله‌ی كچانی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیا لێره‌وه دیاری بكه‌ین كه بڕیاره یارییه‌كانی له ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 15 ی ئه‌یلولی 2024 و له شاری سلێمانی ده‌ست پێبكات .
ڕێبوار ووتیشی ده‌ست پێك كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری له نێو هۆڵی هۆتێل ئه‌ربیل له گه‌ڕه‌كی عه‌قاری ئه‌نجام ده‌ده‌ین كه بڕیاره له كاتژمێر 6:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 14 ی ئه‌یلول و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری یانه‌كان و ئه‌ندامان له یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق ده‌ست پێبكه‌ین و بڕبار له شێوازی به‌ڕێوه چوونی یارییه‌كانی بده‌ین .
دواجار سه‌باره‌ت به شێوازی به‌ڕێوه چوونی یارییه‌كان جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق ووتی ، یانه‌كان دابه‌شی سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ی 6 تیمی ده‌كرێت و خاوه‌ن پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كیان ده‌گه‌نه قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین .