پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی به‌هێزتر بوونی پێگه‌ی یارییه‌كه له‌سه‌ر ئاستی عێراق لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی سه‌رمێزی عێراق بڕیاری دا به ئه‌نجام دانی پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان .
سه‌باره‌ت به‌و پاڵه‌وانێتیه هه‌ردی ئه‌حمه‌د ڕاهێنه‌ری فێرگه‌ی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئه‌م پاڵه‌وانێتیه بۆ ئاسته ته‌مه‌نییه‌كانی كوڕان و كچان ده‌بێت و له به‌رواری 24 ی مانگی 10 ده‌ست پێده‌كات و تا به‌رواری 27 ی 10 ی 2024 ده‌خایه‌نێت .
هه‌ردی وتیشی ته‌واوی قوتابخانه و فێرگه و یانه‌كانی عێراق تێیدا به‌شداری ده‌كه‌ن و ته‌مه‌نه‌كان پۆلێن كراون .
سهارهت به به‌شداری فێرگه‌ی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌ردی ووتی ئاماده‌كاری ته‌واومان هه‌یه و به‌شداری له یارییه‌كانی ده‌كه‌ین بۆ به‌ده‌ست هێَنانی ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وت و میدالیاكان .