پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عه‌ره‌بی له شاری سوسه‌ی ولاَتی تونس پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی ئاسته ته‌مه‌نه‌ییه‌كانی ئه‌نجام دا .
به‌به‌شداری 15 ولاَتی عه‌ره‌بی و زیاتر له 250 یاریزان له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی كوڕان و كچان ڕكابه‌رییه‌كانی بیر مه‌ندان بۆ ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان به‌ڕێوه چوو كه تێیداو له‌سه‌ر ئاستی خونچه‌كانی كوڕان بۆ خوار ته‌مه‌ن 8 ساڵ ، ڕه‌هه‌ند ئاودێر ی یاریزانی شاری سلێمانی توانی میدالیای ئاڵتون بۆ عێراق به‌ده‌ست بهێنێت .
سه‌باره‌ت به به‌شداری یاریزانانی عێراق له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا و ئه‌نجامی یاریزانان ، ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ئه‌ندام له یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق و سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، هه‌میشه یاریزانانی شاری سلێمانی له پاڵه‌وانێتیه ده‌ره‌كییه‌كان میدالیایان بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق مسۆگه‌ر كردووه و خۆش به‌ختانه‌ش له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا له نێو 17 یاریزانی به‌شداری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كوڕه خونچه‌كه‌ی شاری سلێمانی كاكه ڕه‌هه‌ند ئاودێر توانی دڵی عاشقانی یارییه‌كه و یه‌كێتی شه‌تڕه‌نج خۆش بكات به كۆكردنه‌وه‌ی 7 خاڵ و نیو و به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی یه‌كه‌م له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا .
ناوبراو ووتیشی جگه‌له ڕه‌هه‌ند ، باقر حه‌مید یاریزانی شاری به‌غداد له ته‌مه‌نی خوار 16 ساڵ میدالیای زیو و پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا و بۆ ئه‌و ئه‌نجامانه‌ش وه‌ك به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه پیرۆزبایی له كاكه ڕه‌هه‌ند و ڕه‌هه‌نده سه‌ركه‌وتووه‌كان ده‌كه‌ین .