پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
لیژنەی پێشبڕکێکانی یەکێتی ناوه‌ندی بالەی عێراق وادەی تیروپشکی خولی نایابی بۆ وەرزی 2024-2025 و ئەنجامدانی یاری جامی سوپەری نێوان تیپەکانی غاز جنوب و هەولێری ڕاگەیاند .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی ئه‌و تیروپشكه مەناف خەلیل ئه‌ندام له یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق ڕایگەیاند ، لیژنەکە ڕۆژی شەممە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ی وەک وادەی ئەنجامدانی مەراسیمی تیروپشکی خولی نایابی لە پایتەختی خۆشەویست لە بەغدا دیاری کردووە و شوێنەکەی دواتر ڕادەگەیەنرێت .
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد ، یاری جامی سوپەری نێوان یانەكانی غاز جنوب و هەولێر له ڕۆژی پێنج شەممە 5ی کانوونی دووەمی 2024 لە بەغدا به‌ڕێوه ده‌چێت و کات و هۆڵی یاریکردن له واده‌یه‌كی دیكه ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت .
خەلیل ئه‌وه‌شی ووت كه له به‌رواری 7 ، 8 و 9 ی کانوونی دووەمی 2024 كۆبونه‌وه‌ی یه‌كه‌می یارییەکانی خولی نایاب بۆ وەرزی 2024-2025 به‌ڕێوه‌ده‌چن و له ڕاكێشانی تیروپشكی یارییه‌كان كاتژمێر و پارێزگه‌ی میوانداری یارییه‌كانی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت .
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنەکە ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە لە ڕێسا تەکنیکییەکاندا هاتووە ، له مادەی سێهەم ، کە یانەکان دەبێت لانیکەم دوو یاریزانی لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٧-٢٠٠٨ لە لیستی گشتی تیپەکەدا تۆمار بکەن، هەروەها لانیکەم یەکێکیان دەبێت لە لیستی یارییەکاندا بێت .
هەروەها یانەکان دەبێت گرێبەستی یاریزانان و ڕاهێنەران پەسەند بکەن و پێش کۆتایی هاتنی دەوامی فەرمی لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ له‌گه‌ڵ دەرماڵەی بەشداریکردن پێشكه‌ش به یه‌كێتیه‌كه‌یان بكه‌ن .