پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق به هاوكاری لقی یه‌كێتیه‌كه‌ی له شاری كه‌ركوك كۆتای هێنا به ڕكابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق .
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كه 12 یانه به‌شدار بوو له دوای 7 جه‌وله‌ی یارییه‌كان كه به شێوه‌ی سویسری و له ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌ڕێوه چوون دواجار یانه‌ی برایه‌تی شاری هه‌ولێر توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و هه‌روه‌ك یانه‌ی مه‌لیك ی هاوشاری به پله‌ی دووه‌م هات ، ئه‌مه‌و به‌و ئه‌نجامانه‌ش هه‌ردوو یانه گه‌یشتنیان به ڕیزی یانه نایابه‌كان بۆ وه‌رزی داهاتوو مسۆگه‌ر كرد كه له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا 14 یانه به‌شدار ده‌بێت كه بریتی ده‌بن له یانه‌كانی ( ئیتیسالات ، كاره‌با ، خانزاد ، پێشمه‌رگه ، هه‌ده‌ف ، برایه‌تی ، مه‌لیك ، حه‌شدی شه‌عبی ، الفكر ، سه‌ماوه ، عشتار ، قادسیه ، عومال ، قیساره ) .
سه‌باره‌ت به‌و پاڵه‌وانێتیه ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ئه‌ندام له یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق و ڕاوێژكاری هونه‌ری سه‌رۆكی یه‌كێتیه‌كه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت زانیاری زیاتری پێداین و ووتی ، له‌سه‌ر داوای لیژنه‌ی كاتی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی كه‌ركوك ئه‌م پاڵه‌وانێتیه له شاری كه‌ركوك ئه‌نجام درا كه 6 یانه‌ی هاوشاریان بوو ، هه‌روه‌ك ناوبراو ووتی سێ یانه‌ی له شاری هه‌ولێر و دوو یانه له شاری به‌صره و یانه‌یه‌ك له شاری به‌غداده‌وه هاتبوون كه كۆی یانه‌كان بریتی بوو له 12 یانه ، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق ووتیشی سه‌رپه‌رشتیاری پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌ڕێز پشتیوان ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی یه‌كێتیه‌كه‌مان بوو كه به شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتوانه ته‌واوی یارییه‌كانی ئه‌نجام دران و له‌لایه‌ن داوه‌ران ( عه‌بدول عه‌زیز ئه‌سوه‌د و مازن ئه‌دهه‌م ) ه‌وه یارییه‌كانی بران به‌رێوه .
هه‌ر سه‌باره‌ت به چالاكییه‌كانی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ووتی ، له كۆتای مانگی 11 تا سه‌ره‌تای مانگی 12 ی داهاتوو یارییه‌كانی كۆتایی عێراق بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی كوڕان و كچان ئه‌نجام ده‌ده‌ین كه له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا هه‌ڵبژارده‌كانی عێراق بۆ ساڵی 2025 دیاری ده‌كرێن .
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی ناوبراو پیرۆزبای خۆی ئاراسته‌ی هه‌ردوو یانه‌ی برایه‌تی و مه‌لیك كرد كه توانیان بگه‌نه ڕیزی یانه نایابه‌كان .