له‌ شاری‌ نینوی‌ قۆناغی‌ كۆتایی‌ پالاَوتنه‌كان ده‌ستیان پێكرد


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ عێراق به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ لقی‌ یه‌كێتییه‌كه‌ی‌ له‌ شاری‌ نینوێ‌ و له‌ ژێر چاودێری‌ سیروان ڕۆژ به‌یانی‌ جێگری‌ یه‌كه‌می‌ پارێزگاری‌ ئه‌و شاره‌ قۆناغی‌ كۆتایی‌ پالاَوتنه‌كانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراقی‌ بۆ هه‌ردوو ئاسته‌كانی‌ كوڕان و كچان ده‌ست پێكرد .

سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌ چوونی‌ ئه‌و پالاَوتنه‌ ، ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ئه‌ندام له‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ عێراق و ڕاوێژكاری‌ سه‌رۆك بۆ كاری‌ هونه‌ری‌ تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، ئه‌م پالاَوتنه‌ له‌ ماوه‌ی‌ هه‌شت ڕۆژ به‌ شێوازی‌ سویسری‌ و به‌ 11 جه‌وله‌ یارییه‌كانی‌ بۆ ئاستی‌ كوڕان كه‌ خۆی‌ له‌ 16 یاریزان ده‌بینێته‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت .

ئه‌سعه‌د ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ و له‌ نێو یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ چوار یاریزانی‌ پاڵه‌وان له‌سه‌ر ئاستی‌ كوڕان ڕكابه‌ری‌ ده‌كه‌ن كه‌ بریتین له‌ ( ئاكار عه‌لی‌ ساڵح ، ئاریان عه‌لی‌ ئیحسان ، ئه‌حمه‌د جه‌زا و ڕێباز ناصر ) .

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ یاریزانانی‌ به‌شداری‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ ئیسماعیل ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ كوڕان شه‌ش یاریزان كوردن  له‌ كۆی‌ ئه‌و 16 یاریزانه‌ .

هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی‌ پێدا كه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ كچانیش 10 كیژه‌ یاریزان ململانێ‌ ده‌كه‌ن و له‌ نێویاندا هه‌ردوو یاریزان  ( كارین كه‌مال و به‌هره‌ ته‌یب ) له‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ هه‌میشه‌ ڕكابه‌رن  و له‌ كۆی‌ ئه‌و ماره‌ی‌ یاریزانانه‌ش پێنج كیژه‌ یاریزانی‌ كورد ده‌یانه‌وێت به‌ ئاست و ئه‌نجامه‌كانیان خۆیان بگه‌یه‌نه‌ ڕیزی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق .

جیاواز له‌ یارییه‌كانی‌ كوڕان ، كچان به‌ شێوه‌ی‌ خول یاری‌ ده‌كه‌ن .

ئه‌سعه‌د ووتیشی‌ یارییه‌كانی‌ كچان به‌ شێوه‌ی‌ خول به‌ڕێوه‌ ده‌چێت واته‌ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان پێكه‌وه‌ یاری‌ ده‌كه‌ن و له‌ كۆتایش هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق له‌ باشترینه‌كانیان دیاری‌ ده‌كرێت ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی‌ كۆتایی‌ ڕیزبه‌ندی‌ یان .

جێگه‌ی‌ باسه‌ له‌م قۆناغه‌دا هه‌ڵبژارده‌كانی‌ كوران و كچان بۆ ساڵی‌ 2024 - 2025 دیاری‌ ده‌كرێت .


PM:07:23:03/12/2024




ئه‌م بابه‌ته 696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌