غازی‌ به‌صره‌ جامی‌ سوپه‌ری‌ باله‌ی‌ عێراقی‌ به‌ده‌ست هێنا


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ شاری‌ به‌غدادی‌ پایته‌ختی‌ عێراق و له‌ نێو هۆڵی‌ شه‌عب یاری‌ جامی‌ سوپه‌ری‌ باله‌ی‌ عێراق بۆ وه‌رزی‌ 2024 - 2025 له‌ نێوان یانه‌ی‌ غازی‌ به‌صره‌ی‌ پاڵه‌وانی‌ وه‌رزی‌ ڕابردوو یانه‌ی‌ هه‌ولێری‌ خاوه‌ن پله‌ی‌ دووه‌م به‌ڕِێوه‌ چوو .

له‌و یارییه‌دا و له‌سه‌ره‌تاوه‌ یاریزانانی‌ یانه‌ی‌ غاز توانیان كۆنترۆڵی‌ یارییه‌كه‌ بكه‌ن و به‌ ئه‌نجامی‌ سێ‌ سێتی‌ یه‌كلایه‌نه‌ بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا و به‌و ئه‌نجامه‌شیان جامی‌ سوپه‌ری‌ باله‌ی‌ عێراق یان بۆ ئه‌و وه‌رزه‌ برده‌وه‌ شاری‌ به‌صره‌ .


PM:07:38:05/12/2024




ئه‌م بابه‌ته 816 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌