پێشمهرگه سپۆرت - زاگرۆس نانەكەلی
سبەی یەك شەممە رێكەوتی 8-12-2024 كاتژمێر (4) ی ئێوارە لەبارەگای ئەكادیمیەی شەڕەنجی هەولێر وابڕیار ە دوو پەرتووكی نووسەر و راهێنەری شەتڕەنج پشتیوان شێخ ئەحمەد بڵاوبێتەوە.
سەبارەت بە ڕێورەسمەكە پشتیوان شێخ ئەحمەد سەرۆكی ئەكادیمیا و نووسەری دوو پەرتووكەكە گوتی : ماویەكی زۆرە سەرقاڵی ئەم دوو پەرتووكەم،كە باس لە ئامرازەكانی تاكتیك لەشەتڕەنجدا دەكات،من مەبەستی سەرەتا و كۆتام ئەوەیە كە بەهۆی نەبوونی سەرچاوەی دروست بە زمانی كوردی لەبواری شەتڕەنج،وویستم بەشێوازێكی ستاندارد و ئەكادیمی با لەئامرازەكانی تاكتیكی شەتڕەنج بكەم.
لەكۆتایی پشتیوان شێخ ئەحمەد گوتی : هەرچەندە لەمەوبەر سێ چوار پەرتووكی ترم لەسەر شەتڕەنج بڵاوكردەوە و پێشوازییەكی نایاب وبەرچاوی لێكرا،بەڵام ئەم دوو پەرتووكە هەست دەكەم تایبەتمەندیێكی ناوازە و بەهای هەبێت بۆ خوێنەری وەرزشی بەگشتی و میدیاكارانی وەرزشی وبەتایبەتی یاریزانان و ئارەزوومەندانی شەتڕەنج،ئومێد دەكەم كەلێنێكی بچووكی كتێبخانە پڕ بكەینەوە لە پەرتووكەكانی وەرزش وتایبەت بە كتێبی شەتڕەنج.