پێشمهرگه سپۆرت - زاگرۆس نانەكەلی
بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە رێكەوتی 19-12-2024 كاتژمێر(3:30) ئێوارە لە درێم ستی شاری هەولێر چوارەمین پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی ( راپید ) لە شاری هەولێر بۆ ماوەی ( 3 ) رۆژ بەرێوەدەچێت .
سەبارەت بە پاڵەوانیەتیەكە محەمەد خەلیل سەرپەرشتیاری پاڵەوانیەتییەكە گوتی: یانەی هەولێر بەسپۆنسەری (درێم زۆرن كافێ) ئەم پاڵەوانیەتیە بەرێوەدەبات و پاڵەوانیەتییەكە باوەرپێكراوە لە لایەن یەكێتی شەترەنجی جیهانیەوە لە رێگای یەكێتی شەترەنجی عێراقیەوە .
محەمەد خەلیل زانیارییەكاتی تری پاڵەوانیەتییەكە بەمشێوەیە باسكرد و گوتی :
1-پاڵەوانیەتیەكە راپیدە 10 + 15واتە دەستپێك 15خولەك و بۆ هەر جولەیەك 10چركە
زیاد دەبێت وە ماوەی ( 3) رۆژ دەخایەنێت لە رێكەوتی 19و20و21-12-2024 پاڵەوانیەتیەكە بەرێوە دەچێت .
2-رۆژی پێنج شەم رێكەوتی 19-12-2024 كاتژمێر ( 3:30) دەبێت بەشداربووان ئامادە
بن و كاتژمێر ( 4) یاری دەست پێ دەكات .
3-خەڵاتەكان :
خەڵاتی یەكەم / ١,٠٠٠,٠٠٠یەك ملیۆن دیناری عێراقی .
خەڵاتی دووەم / ٨٠٠,٠٠٠هەشت سەد هەزار دیناری عێراقی .
خەڵاتی سێیەم / ٦٠٠,٠٠٠شەش سەد هەزار دیناری عێراقی .
خەڵاتی چوارەم / ٤٠٠,٠٠٠چوار سەد هەزار دیناری عێراقی .
خەڵاتی پێنجەم / ٢٠٠,٠٠٠دوو سەد هەزار دیناری عێراقی .
خەڵاتی شەشەم / ١٠٠,٠٠٠سەد هەزار دیناری عێراقی .
خەڵاتی باشترین یاریزانی خوار ( 20) ساڵ / ١٥٠,٠٠٠سەد و پەنجا هەزار دیناری عێراقی .
خەڵاتی باشترین یاریزانی ئافرەت / ١٠٠,٠٠٠سەد هەزار دیناری عێراقی .
خەڵاتی باشترین یاریزانی خوار ( 14 ) ساڵ / كورسی گەیمینگ .