پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە عەدنان درجال، سەرۆکی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق كرد .
لە میانی دیدارەکەدا باس لە بارودۆخی هەڵبژاردەی نیشتمانی کرا و ئامادەکارییەکانی بۆ یارییەکانی داهاتوو و كه ئه‌و یاریانه چارەنووسسازده‌بن لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی ٢٠٢٦ .
هه‌روه‌ك له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا جه‌خت كرایه‌وه لە دەرفەتی بەدیهێنانی خەونی عێراقییەکان بۆ پاڵاوتنەکان لەدەست نەدەن، بەتایبەتی دوای بەشداریکردنی لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی ٢٠٢٦ پاڵەوانێتی "کەنداوە ٢٦"، کە تیپەکە بە ئەنجامێکەوە گه‌ڕانه‌وه کە لە ئاستی چاوه‌ڕوانی جەماوەردا نەبوو .
سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لە گرنگی ھەڵگرتنی بەرپرسیارێتی نیشتیمانی ھەموو لایەک کردەوە لە پێناوی گه‌یشتن به جامی جیهانی و ھەروەھا بەدیهێنانی خەونی عێراقییەکان بۆ نوێنەرایەتیکردنی وڵات لە گرنگترین ڕکابەریی تۆپی پێی جیهان ، دووپاتی كرده‌وه كه وه‌ك حكومه‌ت هه‌میشه پاڵپشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق و هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانی ده‌بین و گرنگیشه كه ته‌واوی میدیاكان و هانده‌ران له‌م قۆناغه‌دا هه‌ڵبژارده‌كه پاڵپشتی بكه‌ن .
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا محه‌مه‌د شیاع سودانی باسی له خولی پیشه‌گه‌رانی عێراق و خوله‌كانی دیكه كردوو ووتیشی گرنگه پاڵپشتی له‌و خولانه بكرێت و شایسته ده‌ره‌كییه‌كانیان بۆ دابین بكرێت .
سه‌باره‌ت به گرێبه‌ستی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق و لالیگای ئیسپانی جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌نجام دانی ئه‌و گرێبه‌سته بۆ پێشكه‌وتنی ژێرخانی تۆپی پێی عێراقه و گرنگه سود له ئه‌زموونی چه‌ندین ساڵه‌ی ئه‌و یه‌كێتییه ببینرێت .