پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق بڕیاری دا به به‌ڕێوه چوونی یارییه‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاستی لاوان .
لیژنه‌ی ناوبراو 1 ی مانگی شوباتی 2025 ی وه‌ك واده‌ی ده‌ست پێكی پالاَوتن دیاری كرد كه بۆ له دایك بووانی 2007 - 2008 ده‌بێَت .
ئه‌و لیژنه‌یه یانه‌كانی دابه‌شی سه‌ر چوار كۆمه‌ڵه‌ی تایبه‌ت به شاره‌كانی عێراق كرد و تێیداو بڕیاره یاریی یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی باكور له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه بچێت و یانه‌ی شاره‌كانی ( هه‌ولێر ، سلێمانی ، دهۆك ، كه‌ركوك و نینوی ) به‌شداری تيَدا ده‌كه‌ن .
هه‌ر له پالاَوتنی كۆمه‌ڵه‌كان ، شاری به‌غداد میوانداری له یانه‌ی شاره‌كانی (بەغدا، دیالە، سەلاح ا‌لدین و ئەنبار) ده‌كات و کەربەلاش میوانداری پێشبڕکێی یانەکانی (کەربەلا، نەجەف، دیوانیە، موسه‌نا و بابل) ده‌بێت و میسان- میوانداری پێشبڕکێکانی یانەکانی (مایسان، بەسرە، زی قار و واست) ده‌كات .
جێگه‌ی باسه یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق بڕیاری داوه كه له به‌رواری 6 تا 10 ی شوبات یارییه‌كانی كۆتایی ئه‌و خوله له شاری دیوانیه ئه‌نجام بدات .