پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شتی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌ستی پێكردوو له جه‌وله‌ی یه‌كه‌می قۆناغی یه‌كه‌می یارییه‌كان سێ یاری ئه‌نجام دراو یارییه‌ك دواخرا .
له ئه‌نجامی یارییه‌كانی ، یانه‌ی نینوی دوای یارییه‌كی به‌هێز له‌به‌رامبه‌ر میقدادیه توانی به ئه‌نجامی 3-2 سێت سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر مسۆگه‌ر بكات .
هه‌رچی تیمی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه بوو میوانداری له یانه‌ی شوڕته كردوو ئه‌نجامی ئه‌و یارییه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی میوان به سێ سێتی بێ وه‌لاَم كۆتایی هات و مه‌صافی شیمال-یش توانی شكست دوچاری یانه‌ی ده‌غاره بكات دوای ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی سێ سێتی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر به‌ده‌ست هێنا .
دواجار و به‌هۆی به‌شداری تیمی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولێر له پاڵه‌وانێتی باله‌ی یانه‌كانی عه‌ره‌بی یاری نێوان یانه‌ی ناوبراو غازی به‌صره دواخرا .
ئه‌نجامی یارییه‌كان /
نینوی 3 × میقدادیه 2
پێشمه‌رگه 0 × شوڕته 3
مه‌صافی شیمال 3 × ده‌غاره 0
هه‌ولێر × غاز جنوب - دواخراوه