پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق خشته‌ی یارییه‌كانی جه‌وله‌كانی 4 تا 7 ی یه‌كه‌م قۆناغی خولی نایابی باله‌ی بۆ قۆناغی هه‌شت تیمی ڕاگه‌یاند .
له خشته‌ی ڕاگه‌یاندراو بڕیاره یارییه‌كانی جه‌وله‌ی چواره‌می خوله‌كه له به‌رواری 6 تا 11 ی شوبات به‌ڕێوه بچێت و هه‌رچی یاری دواخراوی یه‌كه‌م جه‌وله‌ی یانه‌كانی هه‌ولێر و غاز جنوب ه له به‌رواری 12 ی هه‌مان مانگ له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت .
ئه‌مه‌و یارییه‌كانی جه‌وله‌ی پێنجه‌م له به‌رواره‌كانی 17 و 18 ی مانگدا ئه‌نجام ده‌درێن و جه‌وله‌ی شه‌شه‌می یه‌كه‌م قۆناغیش له 22 و 23 ی مانگی شوباتی 2025 ده‌بێت .
دواجار و بڕیاره كۆتا جه‌وله‌ی یه‌كه‌م قۆناغی خوله‌كه له ڕۆژانی پێنج شه‌ممه و هه‌ینی به‌رواری 27 و 28 ی كۆتایی مانگی شوبات دا به‌ڕێوه‌بچن .
جێگه‌ی باسه له‌م خشته ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی یه‌كێتی باله‌ی عێراق دوو یاری له جه‌وله‌كانی چواره‌م و پێنجه‌می یانه‌ی مه‌صافی شیمال دواده‌خرێت .
خشته‌ی یارییه‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت .