پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی ئاسیا به هاوبه‌شی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیا له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌دات .
بڕیاره له ڕۆژانی 8 تا 15 ی نیسانی 2025 و له نێو هۆڵی هۆتێل ڤان ڕۆیاڵ و به‌به‌شداری 11 ولاَت پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیا به‌ڕێوه بچێت .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه ، ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ئه‌ندام له یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق و سه‌رپه‌رشتیاری پاڵه‌وانێتیه‌كه به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، هه‌ریه‌ك له ولاَتانی ( عێراق ، ئێران ، لوبنان ، فه‌له‌ستین ، قه‌ته‌ڕ ، به‌حرێن ، ئیمارات ، كوێـت، سه‌ڵته‌نه‌ی عومان ، یه‌مه‌ن ، ئه‌رده‌ن ) له پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیا به‌شدارن كه 70 یاریزان له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز تێیدا به‌شدارن ، هه‌روه‌ك ئه‌سعه‌د ئاماژه‌ی پێكرد كه له دوای ڕكابه‌رییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه ته‌نیا دوو یاریزان له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی كوڕان و كچان ده‌گه‌نه یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی جیهان چونكه ولاَتان به‌سه‌ر چه‌ندین ناوچه‌ی جیاواز دابه‌ش كراون .
دواجار ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ناوبژیوانی پاڵه‌وانێتیه‌كه ، مه‌داد بهله‌وان زاده ده‌بێت و به‌نده‌ش وه‌ك سه‌رپه‌رشتیار پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ین .