پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له په‌ڕاوێزی به‌ڕێوه چوونی پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیا كه یارییه‌كانی له شاری هه‌ولێر و له نیو هۆڵی هۆتێل ڤان ڕۆیاڵ به‌ڕێوه ده‌چێت ، یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێَراق خولی داوه‌ران ڕێك ده‌خات .
سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه چوونی ئه‌و خوله ، ئه‌سعه‌د ئیسماعیل یاریده‌ده‌ری وانه‌بێژ له خوله‌كه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق له په‌ڕاوێزی پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیا به شێوه‌ی ، ئۆن لابن ، خولی داوه‌ران به‌ڕێوه ده‌بات كه به‌ڕێز ، میهداد بهله‌وان زاده وه‌ك وانه‌بێژی سه‌ره‌كی ده‌بێت و به‌نده‌ش یاریده‌ده‌ر و هاوكاری ده‌بم كه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ناومان بۆ سه‌رپه‌رشتی ئه‌و خوله‌كه تۆمار كراوه .
ئیسماعیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه 20 كه‌س به‌شداری له وانه‌كانی خولی داوه‌ران ده‌كات و دواتر به‌شداران ده‌بنه خاوه‌ن بڕوانامه و ده‌توانن خول و پاڵه‌وانێتیه‌كان به‌ڕێوه‌ببه‌ن .