پێشمهرگه سپۆرت -
دوای ئەوەی وانەی شەتڕەنج لە هەرێمی كوردستان بووە وانەیەك لە نێوەندەكانی خویندن و چاپكردنی كتێب بەهەردوو زمانی كوردی و عەرەبی، ئەم پرۆسەیە لە وڵتەكان بووە جێی بایەخ و بەگرنگیی وەرگرتن، بەتایبەتیش لە وڵاتی ئیمارات كە شەترەنج لەو وڵاتە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لە پێشكەوتن دایە، بۆیە پێیان باش بوو ڕێككەوتنێك لەگەڵ یانەی شەتڕەنجی خانزاد مۆربكەن.
ئەمڕۆ 13/4/2025، بە ئامادەبوونی ترێم مەتەڕ ترێم سەرۆكی یەكێتی شەتڕەنجی ئیمارات و د. دڵزار حەمەساڵح سەرۆكی یانەی شەتڕەنجی خانزاد، رێكەوتنێكی لێكتێگەیشتن لە نێوان یەكێتی شەتڕەنجی ئیمارات لەگەڵ یانەی شەتڕەنجی خانزاد مۆركرا، ئەویش سەبارەت بە هاوكاریكردنی وڵاتی ئیمارات لەو هەنگاوانەی كە هەرێمی كوردستان لە پرۆسەی وانەی شەتڕەنج لە قوتابخانەكان.
لەو ڕێككەوتنەدا چەندین خاڵ ئاماژەی بۆ كراوە لەوانە وەك چۆنیتی كاری لیژنەكان و ئەو ڕێكارانەی كە یانەی شەتڕەنج بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسەیە گرتوویەتەبەر، هەروەها چۆنێتی هەڵبژاردنی بابەتە ستاندارەكانی ناو ئەو كتێبە و چ ڕێكارێك لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە گیرایەبەر، لەگەڵ ئەو كۆنفرانسەی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە زۆر بەگرنگییەوە پێشوازیان لێكرد.
جێی باسە لە دوایین دیداری بەڕیز مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ د. دڵزار حەمەساڵح سەرۆكی یانەی شەتڕەنجی خانزاد، بەڕێز سەرۆكی حكومەتی هەریم پشتیوانی خۆی بۆ پرۆسەی خوێنددنی وانەی شەتڕەنج لە ناوەندەكانی خوێندن دەربڕی.