پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یانەی دهۆك بۆ یەكەم جار لە مێژووی خۆیدا توانی ببێته پاڵەوانی جامی یانه‌كانی كه‌نداو ئه‌وه‌ش دوای بردنەوەی لە یانه‌ی قادسیە لە یاری گەڕانەوە دا .
لە یاری گەڕانەوەدا و لە سەر یاریگای خۆی یانه‌ی دهۆك میوانداری لە یانه‌ی قادسیەی كوەیتی كرد، كە یاری چوون لە ناو كوەیت بە یەكسان بوون كۆتایی هاتبوو .
لەم یارییەدا دهۆك توانی به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ له نێو ئاپۆرای جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی دا شكست بە یانەی قادسیە بهێنێت و دوو گۆڵەكەی دهۆك سیابەند عەگید و مارلۆن تۆماریان كرد و بەو ئه‌نجامه‌ش دهۆك بۆ یەكەمجار له مێژووی وه‌رزشی خۆیدا بووە پاڵەوانی جامی یانە پاڵەوانەكانی كەنداو .
جێگەی ئاماژەیه یانەی شەبابی ئیماراتی خاوەنی زۆرترین جامی پاڵەوانێتییەكەیە بە سێ نازناو له مێژووی خۆیدا .