پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی كۆبونه‌وه‌كان له زانكۆی سلێمانی ، كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه چوو .
كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 16 ی نیسانی 2025 و له نێو هۆڵی كۆبونه‌وه‌كان له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سلێمانی كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوڕان و كچانی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه چوو كه تێیداو خشته‌ی یارییه‌كان ئاشكرا كران و بڕیار درا له كاتژمێر 7:00 ی سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 17 ی نیسان و به یاری ڕۆشتنی مه‌شی كوڕان بۆ ئاسته‌كانی پێشكه‌وتوان و لاوان یارییه‌كان ده‌ست پێبكات و هه‌رچی له ڕۆژی شه‌ممه به‌رواری 19 ی هه‌مان مانگ ده‌بێت و له كاتژمێر 4:55 خوله‌كی ئێواره و به یاری 4 × 400 پۆسته‌ی كوڕان په‌رده له‌سه‌ر یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه داده‌درێته‌وه .
خشته‌ی ته‌واوی یارییه‌كان .