ستایل سپۆرت -
گوڵزار فهرهج :
زۆڕن ئەو بارو دۆخ و مەرجانەی كە بۆ وەرزش پێویستن جل و بەرگ بە پلەی یەكەم دێت جلی وەرزشی بەشێوەیەكی گشتی ناسراوە ئەبێت ئیسراحەت و نارەحەت نەبێت ، پانتۆڵی وەرزشی ھەرگیز نارەحەتت ناكات ئەبێ ڕەنگێ ھەڵبژێری لەگەڵ ستایل وشێوەو قەبارەی خۆت گونجاو بێت تیشێرتەكەت زۆر گرنگەو ئەبێت بزانیت چی ھەڵدەبژێریت چونكە دووبارە پێویستە لەگەڵ باڵاو قەبارەو كێشت گونجاو بێت ، چاكەتی وەرزشی كە زیاتر لە زستاندا پێویستەو زۆر كاریگەری لەسەر تەواوی ستایل وشێوازی جل و بەرگەكەت ھەیە و شیكتر دەردەخات ،چاویلكەی تایبەت بە خۆر ،ئەمە لەگەڵ تەواوی ستایلی وەرزشی جوانترو شیكتر دەردەخات ، بەڵام بێ گومان جۆری چاویلكەكانیش جیاوازە ، ھەندێكیان لەگەڵ جل و بەرگی فەرمیدا گونجاوە .