پێشمهرگه سپۆرت -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
یەكێك لە گرنگترین سودەكانی لەبەر كردنی جلی وەرزشی گونجاو ئەوەیە كەلەكاتی ئەنجامدانی چالاكی وەرزشیدا زۆر متمانە بەخۆ كردن دەبێت و تاك ھەست بە ھاندان و چێژ وەڕگرتن لە چالاكیە وەرزشیەكان دەكات .
سودێكی تری جلی وەرزشی ئەوەیە كە تاك ئەتوانێ بە ئاسودەیی جوڵە بكات دەتوانێت بە كارامەیی و كاریگەرییەوە جوڵەكانی ئهنجام بدات .
ئەگەر كەسێك بە پانتۆڵ ڕابكات بۆ ئەوەی بە خێراییەكی دروست بەرێگای ڕاست ڕابكات ناتوانێت پاڵ بە جەستەیەوە بنێت ھەڵبژاردنی كالەی باش كاریگەری ھەنگاوەكانی زەوی كەم دەكاتەوەو بەشێوەیەكی بەر چاو یارمەتی ھەڵمژینی كاریگەریەكان دەدات لەسەر زەوی .