پێشمهرگه سپۆرت -
چەند گۆڕانکاریەک لە یاسای تۆپی بالە ئەنجام ئەدرێت کە بۆ یەکەم جار لە پاڵەوانێتی جیهانی گەلان جێ بەجێ دەکرێ کە ئەم گۆڕانکاریانە لەخۆ دەگرێت ..
1-لە هەر گێمێکی یاری تەنها یەک کاتی دابڕاوی ئاسایی جێ بەجێ دەکرێ کە ماوەکەی 30 سانیەیە بۆ هەر گێمێک ..
2- پێدانی یەک کاتی دابڕاوی هونەری لەخاڵی 12 بۆ هەرگێمێک لە گێمەکانی 1 تا 4 ..
3-گۆڕینی شوێنی هەردوو تیپ لە پشتی ناوبژیوانی،یەکەم جێ بەجێ دەکرێ ..
4-زیاد کردنی ناوبژیوانی یەدەگ ( احتیاگ) وە هاوکاری کردنی ڕاهێنەران لەکاتی ڤیدیۆ ( چەلەنج ) بۆچاودێری جوڵەی یاریزانان لەناوچەی یەدەگ و لەش گەرم کردن ، وە فۆکسی هەردوو ناوبژیوانی یەکەم و دووەم لە کاتی یاری دا .
5-دانانی کات ژمێرێک بۆ چاودێری کردنی ئاڵوگۆڕی سێرف لەسەرەتای ئاڵوگۆر تا چرکەی 16 ..
6-دانەنانی چاودێری هێل بەردەوام دەبێت .
7-گۆڕینی لاکانی یاریگا ئەنجام نادرێ کەلە سەرەتا بە هۆی تیروپشک دیاری کرا ، وە لە گێمی پێنجەم و یەک لا کەرەوە بەهەمان شێوە تەنها تیرو پشک بۆ سێرف دەکرێ .
8- ڕێگەدان بەچونە ژورەوەی تیپەکان بۆناو یاریگا ( ئەگەر حەزیان کرد ) پێش تەواو بونی کاتی دابڕاوی هونەری ئاسایە .
9- ڕێگەدان بەچونە ژورەوەی هەردوو تیپ ( ئەگەر ئارەزویان کرد ) تەنانەت دوای کۆتایی هاتنی کاتی دابڕاوی هونەری لەخاڵی ( 12 ) بەمەرجێ چالاکی یەکی نمایشی هەبێت .
بە هیوای سودبینین
م . محمد غریب
ناوبژیوانی خولی نایابی عێراق
ماجستێر لە یاساو ناوبژیوانی یاری تۆی بالە
مامۆستای کۆلیژی پەروەردەی جەستەیی و زاستی وەرزشی زانکۆی سلێمانی .