لە مۆندیال بەزۆركرا بە دكتۆر!



زاگرۆس نانەكەلی -

مۆندیال لای كورد وەك هەموو شتەكانی تر زۆر سەرپێی و نا ئەكتیڤ و هەڕەمەكییە،توڕەمەبن،ئێستا باسی دەكەم،لە مۆندیالی 1994 بەئازادی دەنووسین،ئەوانی پێشووتر بە قسەی پێش وپاش ڕاپەڕین ئازاد نەبووین وهیچ دەزگایەكی تایبەت بە میدیای وەرزشیمان نەبوو،وەك تیڤی و رادیۆ ورۆژنامە و گۆڤار،وادیارە ئێستا زۆرمان هەیە.

چۆن لە قوتابخانەی سەرەتایی وانەكانی تر بە وانەی وەرزش پڕ دەكەنەوە ،لەدەزگاكانی راگەیاندنیش وەرزش ومیدیای وەرزشی هاوڵاتی پلە دووش تەواونیە،نەڵێن شتی وانیە،بەڵگە زۆرە،لە(31) ساڵی رابردوو نەمانتوانیووە یەك فرێم وەرزش بكڕین،بگرە یان بەنایاسایی یانیش بەخێر پەخشمان كردووە.

ئینجا مۆندیال هاتەوە و بەخۆمان خۆمان بەزۆر كردووە بە دكتۆر،كێشەمان شرۆڤەكار وكۆمێنتار و بەرنامەی وەرزشی و راوبۆچوونی هاوڵاتیان و تاد... هەرهەمووی دووبارەیە،سێڵفی لەگەڵ یاریزان وبڵاوكردنەوەی وێنە لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان،نە چالاكییە و نە پەیوەندی بە میدیای وەرزشییە هەیە،بەڵام چوارساڵێك پیش ئێستا لەگەڵ یەكێك قسەیان كردووە،ئێستا بێژەر وهاوڵاتیەكە گۆڕاوە و پرسیارەكانیش بەبەغا ئاسا هەمان شتە.

باسی كۆمێنتاری وەرزشی بكەین،بێگومان یاسا و بنەما و راستاڵی ئەكادیمی خۆی زۆرە،وەك (دەنگ،ئەدا،زانیاری،باكگراوەند،زمان،كەسایەتی)،نەك هاوار كردن و گاڵتە و بەئارەزووی خۆت قسە بكەی ،هەروەها شارەزایی لە مۆندیالەكان و رووداو وكارەسات و شار و یاریگاكان و یاریزانان و راهێنەران و رووماڵی راگەیاندن و زۆراتی تر.

شرۆڤەكاری وەرزشی ئەو بەشەی كە زۆرترین دەنگ و رەخنە و ناڕەزای لەسەرە،چونكە هەر چ نەبێت خۆمان فێربكەین،نابێت بەئارەزووی خۆمان و وویستی سەقەتی خۆمان كاربكەین،دەزگاكانیش ئاگاداربن،بۆ پڕكردنەوەی كاتی كەناڵەكەیان بۆ هەڵبژاردن ودەست نیشان كردنی كەسەكان زۆر ووریابن،چونكە شرۆڤەكاری وەرزشی  پێش زانستەكە بەرپرسیاریەتی و ئیتكە،بۆیە شرۆڤەكاری وەرزشی دابەش دەبێت بۆ پێنج بەشی زانستی،دەمێكەیشە باسم كردووە منیش شرۆڤەكارنیم،تەنها لە بابەتەكانی باس دەكەم لەوان شارەزایمان هەیە.

* شرۆڤەكاری تەكنیك وتەكتیك،ئەمانەش پەیوەستە بە راهێنەر ویاریزان،بەڵام سەیرەكە لەوەدایە لە تیپی میللی یاری نەكردووە و دەڵێ : راهێنەری فلان هەڵبژاردە هەڵەیە و فلان یاریزان ئاستی نزمە،ئەو شرۆڤەكارە لەبیری چووە چەندین پسپۆر وشارەزا ئەوانەیان هەڵبژاردووە!.

*شرۆڤەكاری داوەری،بێگومان تەنها داوەر دەتوانێ لەم بەشە قسە بكات.

* شرۆڤەكاری پزیشكی،ئەمەشە تەنها پزیشەكان باس لە یاریكردن ونەكردنی یاریزان وپێكان و جۆری پێكان و بەشداربوونی دەبێت یان نا،هەروەها پزیشكی دەروونی هەڵبژاردەش بوونی هەیە،ئایا باری دەروونی هەڵبژاردەكە بەگشتی و یاخود یاریزانێك ئامادەیە بۆ یاری یان نا،تا ئیًَستا ئەمە لە وەرزشی كوردی بوونی نیە!.

* شرۆڤەكاری جەستەی،ئەمەش كەسی تایبەت بە مەشقی هێزی جەستەی (لیاقە بدنیە) شرۆڤە وقسە لەسەر ئەم بوارە دەكات،نەك میدیاكاری وەرزشی.

* شرۆڤەكاری ئیداری وكارگێڕی،ئەم بەشە تێكڕای كێشەكانی هەڵبژاردە وتاك تاكی یاریزان باس دەكرێت لەهەموو رووێك،چونكە سەرپەرشتیاری هەڵبژاردە راستی ودروستی كێشەكان دەزانێ ولای خەڵك و دەزگاكانی راگەیاندن شاراوەیە.

* شرۆڤەكاری میدیاكاری وەرزشی،میدیاكاری وەرزشی بەشی شێری بەردەكەوێ،چونكە دەتوانی پرسیار لەهەموان بكات ودیمانە و كۆڕ وپرێس كۆنفرانس بۆ هەمویان بەرێوەببات،بەڵام جگە لەمانە كاری میدیای وەرزشی وەكو شرۆڤەكارچییە؟

باس لە مێژووی مۆندیالەكان وهەڵبژاردەكان و راهێنەر ویاریزانان بكات،باس لەدواین گۆڕانكارییەكانی مێژوو و ئێستای خاڵی یەكەم بكات،باس لە مێژووی وڵاتانی میواندار ووڵاتانی بەشدار بوو ویاریزانانی بەشداربووی مۆندیال بكات،باس لە دەستكەوت وئامانج و شكستی هەڵبژاردە و راهێنەر و یاریزانەكان بكات،باس لە كارەسات و كێشەكان و رووداوی دڵتەزێن وهەواڵی سەیروسەمەرە بكات،باس لە داتاكانی تێكڕایی مۆندیالەكە بكات،باس لە پێكهاتەی هەڵبژاردەكان و شوێن وكاتی یارییەكە بكەی،باس لە مێژوو وناوی یاریگاكان بكەیت،دەتوانی باس بكەی سیاسەت چ ماڵوێرانیەكی بەسەر وەرزشیش هێناوە،دەكرێ بڵێی بوژانەوەی هزری كۆمەڵگا و لەدایكبوونی نەوەیەكی تەندروست ئامێزە،دەتوانێ باس جیاوازی لە مۆندیالەكان و راهێنەرەكان و یاریزانەكانی سەردەمی وخۆی وئێستا بكەی،دەتوانی باسی هونەر و داهێنان و كارگێڕی و ئاسایش و ڤیستیڤاڵ و  ئاشتی نەتەوەكانی جیهان بكەی لەكاتی كردنەوەی ڤیستیڤاڵی مۆندیال،دەتوانی باس لە هەموو تەوەرەكان بكەی،تەنها تەكنیك وتەكتیك و پزیشكی وداوەری و كارگێڕی نەكەی،كەچی تەنها هەمووی فەرامۆشكردووە وباسی ئەوانە  دەكات كە بۆ ئەو نابێت،بۆ ئەوەی ئێمە میدیایەكی وەرزشی ئەكادیمی وپرۆفیشناڵمان هەبێت،نەك فەیلەسوفی نەخوێندەوار و سوقرات وئەرستۆی بێ فەلسەفە و نیوتنی بێ سێو و ئیمپراتۆڕی  بێ مەملەكەت و  سەركردەو و پاڵەوانی  پاشای بێ لەشكرمان بۆ دروست بكەن.،بۆیە لەمۆندیال بەزۆر نەكرا بەدكتۆر،بەزۆر خۆی كرد بەدكتۆر!.

گرنگ مۆندیالێكی جیاواز ببینین و میدیاكار و دەزگاكانی ئێمەش لەئاست ئەو رووداوەنەی مۆندیال بن وبزانن لەم گەردونەی ئێمە لە پارچە زەویێی بچووك چ دەگوزەری بۆ وەرزش!.

تێبینی : بەزۆركرا بەدكتۆر تەمسیلێكی كوردی ساڵانی حەفتاكانە.


PM:08:53:20/11/2022




ئه‌م بابه‌ته 1708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌