سه‌نگه‌ر زرار -
ئه‌گه‌ر به مێژوویی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی شورته‌ی شاری به‌غدا دابچینه‌وه، ئه‌وا ده‌بینین له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه تا ئه‌مڕۆ كه له نێو سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك داین، چه‌ندین یاریزانی كورد له ریزه‌كانی ئه‌و تیپه‌دا یارییان كردووه و هه‌ریه‌كه‌یان به ئه‌ندازه‌ی خۆیان خزمه‌تیان به یانه‌كه گه‌یاندووه، هه‌رچه‌نده ژماره‌ی یاریزانه‌كان زۆرن، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی له یادی هه‌مووماندا بمێننه‌وه، لێره‌دا ناوه‌كانیان ریزبه‌ند ده‌كه‌م: ئازاد عه‌بدولڕه‌حمان سراج، مه‌سعود عوسمان، عه‌لی رۆسته‌م، تاریق عه‌بدولڕه‌حمان، تاریق تاهیر سایه‌خان، ئیسماعیل محه‌مه‌د، سه‌لام عومه‌ر، سه‌عد عه‌بدولحه‌مید، محەمەد نوری، محه‌مه‌د نوره‌دین، عه‌لی سه‌عد، سه‌لام شاكر، شێركۆ كه‌ریم، میران خه‌سرۆ، كۆسره‌ت بایز، نیاز محه‌مه‌د، ئه‌حمه‌د زێڕۆ، یاسین كه‌ریم، ئاسۆ رۆسته‌م).
ئه‌وه‌ی له مێژووی یانه‌كه‌دا دیاره عه‌لی رۆسته‌م-ی یاریزانی كورد یه‌كێك بووه له دیارترین یاریزانه‌كانی تیپی یانه‌ی شورته له ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكاندا تا سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان نوێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی كردووه و ئه‌ستێره‌یه‌كی دیار و كوڕی تیپه‌كه‌ش بووه و یانه‌ی شورته ماڵی دووه‌می بووه و ساڵی 1985 له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌دا له شاری به‌غدا به‌شداری پاڵه‌وانێتی پۆلیسی عه‌ره‌بی كرد و نازناوه‌كه‌شیان ده‌سته‌به‌ركرد، ئه‌مڕۆش هه‌مان تیپ ئه‌ستێره‌یه‌كی تری كوردی تێدا ده‌ركه‌وتووه كه ئاسۆ رۆسته‌م-ه و له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌دا نازناوی خولی نایابی عێراقی وه‌رزی 2022-2023ی برده‌وه و به‌شداری خولی تۆپی پێی یانە پاڵەوانەکانی عەرەب (جامی شا سه‌لمان)ی كرد و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی تیپه‌كه‌یان گه‌یانده قۆناغی پێش كۆتایی و له‌و قۆناغه‌وه سه‌ربه‌رزانه ماڵئاواییان كرد، ئومێد ده‌كه‌م ئه‌م ئه‌ستێره كورده و ئه‌ستێره‌كانی تری تیپه‌كه وه‌ك عه‌لی رۆسته‌م ماوه‌یه‌كی زۆر نوێنه‌رایه‌تی یانه‌كه بكه‌ن و به‌شداربن بن له چنینه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كان و مێژووی یاریكردنیان به زیندوویی و دره‌وشاوه‌یی بهێڵنه‌وه.
*رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ری وه‌رزشی